بە بەرچاوی ژمارەیەک مەلەوانەوە، قرش ژنێک دەڕفێنێت

لەیەکێک لەکەناراوانەکانی باشووری ئەفریقا، ماسییەکی قرش پەلاماری ژنێک دەدات و دەیڕفێنێت و دوای ماوەیەکیش تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە.

بەپێی پێگەی دەیلی مەیڵ، ژنێکی تەمەن 39  ساڵ، لەکاتی مەلەکردن لە کەناراوەکانی باشووری ئەفریقا لەگەڵ ژمارەیەک مەلەوان و گەشتیاری دیکەدا، ماسییەکی قرشی گەورەی سپی پەلاماری داوە و دووریخستووەتەوە.

دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک، تەرمی ژنەکە لە دووری 50 پێ لەو شوێنەی قرشەکە پەلاماریداوە لەلایەن  تیمەکانی پەیمانگەی نیشتیمانی فریاکەوتنی دەریاییەوە دۆزراوەتەوە.

هاوکات لەلایەن  تیمەکانی پۆلیسی کەناراوەکان و خۆبەخشانی ناوچەکەوە کەناراوەکانی بلیتینبرگ، بەڕووی گەشتیاراندا داخرا.

ماسی قرشی سپی. درێژییەکەی 20 پێ دەبێت،  کێشی دوو تۆنە و ژمارەی ددانە تیژەکانی دەگاتە300  ددان.

لەماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا لە کەناراوەکانی باشووری ئەفریقا  37  کەس بەهۆی پەلاماردانی ئەم جۆرە قرشەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راستیی ئەو هاوسەرگیرییەی مارەییەكەی “دەمانچەیەك و ئۆتۆمبێلێك بووە” ئاشكراكرا

بڵاوبوونەوەی وێنەی گرێبەستێكی هاوسەرگیری كە تیایدا مارەیی هاوسەرگیرییەكە بە ئۆتۆمبێلێك و دەمانچەیەك دیاریكراوە، دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و…
Total
0
Share