لە چەند ڕوداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لە دەستدا

لە سێ ڕوداوی هاتوچۆی جیاوازدا لە شاری هەولێر و ناحیەی زاویتە، سێ کەس گیانیان لە دەستدا و چەند کەسێک بریندار بوون.

بەیانی ئەمڕۆ 12 ی ئازار، لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای بەحرکە – نزیک شەقامی 120 مەتری لە هەولێر ئۆتۆمبیلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لە دەستدا.

هاوکات بەپێی ڕاگەیەندراوی هاتوچۆی ناحیەی زاویتە دوو کەس گیانیان لە دەستداوە کە هەردووکیان ژن بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە یەکێک لە ڕوداوەکان لە نزیک گوندی ڕەشانکێ لە نیوان پیکابێک و شۆفرلێت ئەڤیۆیەکدا ڕویداوە و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لە دەستداوە، هاوکات لە ڕوداوێکی دیکەدا لە نزیک گوندی بابلۆ لەسەر ڕێگای دهۆک ژنێک گیانی لە دەستداوە.

بابەتی پێشتر

هەرێمی کوردستان.. دوو کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

بابەتی دواتر

ئەندامانی تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵی سێ ڕەهەندی دروست دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: هەفتەی داهاتوو لیستی نوێی راستكراوەی مووچە رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتوودا لیستی نوێی راستكراوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ژمارەی وەزیفییان رەوانەی وەزارەتی…
Total
0
Share