ڤیدیۆ.. جارێکی دیکە “زەنگی مەترسی” لە تاران بیسترا

لەماوەی سێ مانگدا چەندینجار “زەنگی مەترسی” کە دەنگێکی ئاگادار کردنەوەی خەڵکە لە تاران لێیداوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕونکردنەوەیەکی ورد بە دانیشتوانی تاران نەدراوە.

ئەمڕۆ 12 ی ئازار جارێکی دیکە زەنگەکە لە تاران بیسترا و دانیشتوانی تاران ڤیدیۆیان گرتووە و دەڵێن ئەوانیش نازانن هۆکاری کارپێکردنی زەنەگەکە چییە.

پێشتر دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاندبوو، زەنگەکە کارپێدەکەن وەک تێستێک تا لە کات و شوێنی پێویستدا خەڵکی ئاگادار بکەنەوە.

پێشتر ڕۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاشکرایکردبوو، لە کاتی نزیکبوونەوەی فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیلی لە ئێران ئەو زەنگە کاریپێکراوە.

دوو مانگ پێش ئێستا لە کاتی کارپێکردنی زەنگەکەدا ڕێگە نەدرا فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلانس بنیشێتەوە لە فڕۆکەخانەی “ئیمام خومەینی” لە تاران و ناچار کرا بگەڕێتەوە وڵاتی ئازەربایجان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناتانیاهۆ: ئەگەر ئێران هەوڵی بنیاتنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بدات، دووبارە لەناوی دەبەین

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، تەواوی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانیان خاپوورکردووە و جەختدەکاتەوە، ئەگەر تاران دووبارە بونیاتی بنێتەوە، ئەوا جارێکی…
زیاتر ببینە

تاڵیبان دەڵێت بەشێک لە فڕۆکەخانەی کابولمان کۆنترۆڵکردووە و پنتاگۆن ڕەتیدەکاتەوە

بزوتنەوەی تاڵیبان ئاشکرایکرد چەکدارەکانیان ئەمڕۆ هەینی بەشێک لە فڕۆکەخانەی کابولیان کۆنترۆڵکردووە، بەڵام واشنتۆن ئەو هەواڵە ڕەتدەکاتەوە. بیلال کەریمی…
زیاتر ببینە

دادگای ئەوروپا سەرکۆنەی تورکیا دەکات لەسەر دەستگیرکردنی دوو ڕۆژنامەنوس کە یەکێکیان کوردە

بۆ دووەمجارە دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ سەرکۆنەی، دەستگیرکردنی دوو ڕۆژنامەنوس بەشێوەی کاتی لەلایەن تورکیاوە دەکات کە یەکێک…
Total
0
Share