هەفتەی داهاتوو مانگگیران روودەدات

پێشبینیدەکرێت رۆژی هەینی هەفتەی داهاتوو مانگگیران رووبدات و لە بەشێک لە وڵاتانی جیهانیش هەستیپێدەکرێت.

بنکەی لوتکەی ئاسمانی گەردوونی لە مۆسکۆ بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی داهاتوو کە دەکاتە 5 ی ئایار، مانگگیرانی نیمچەیی روودەدات و لە هەندێک ناوچەی گۆی زەوی هەستیپێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “مانگگیرانەکە چوار کاتژمێر و 17 خولەک دەخایەنێت، لە هەندێک ناوچە مانگ زۆرینەی دیارنامێنێت، بەڵام لە هەندێک ناوچەی ئەگەر کەشوهەوا لەبار بێت دەتوانرێت ببیندرێت”.

ئاشکراشیکرد، “دانیشتووانی رووسیا و کیشوەری جەمسەری باشووری گۆی زەوی، بەشێک لە وڵاتانی ئاسیا و باشووری رۆژهەڵاتی ئەوروپا و ئوستورالیا و ئەفریقا و ناوچەکانی دەوروبەری زەریای هیندی و ئەتڵەسی دیاردەکە هەست پێدەکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوانگەی سوری ئاماری كوژراو و شەهیدەكانی ئاڵۆزییەكانی حەسەكەی بڵاوكردەوە

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ژمارەی كوژراوانی داعش و قوربانییانی دیكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی پێكدادانەكانی حەسەكەی بڵاوكردەوە، لانی…
Total
0
Share