خلێفی پەیامێکی نوێی ئاڕاستەی ڕیاڵ مەدرید کرد: هەرگیز ڕوونادات

خاوەنی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی، ناسڕ خلێفی فرۆشتنی نێیمار یاخود کیلیان مباپێ بەهەر یانەیەکی دیکە ڕەتدەکاتەوە.

دوای ئەوەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا توانیان لە قۆناغی 16 یانەی بەرشلۆنە بکەنە دەرەوە، ناسڕ خلێفی قەتەری دووپاتیکردەوە، بۆ هەتا هەتایە کیلیان مباپێ و نێیمار د سیلڤا لە ڕیزەکانی یانەی پاریس سانت جێرمان بەردەوام دەبن.

خلێفی لە وەڵامی ڕۆژنامەنوساندا ڕایگەیاند، ” مباپێ و نێیمار یاریزانی یانەی پاریس سانت جێرمانن، بۆ هەمیشە لە یانەکەمان بەردەوام دەبن، بە دڵنیاییەوە دووانە ناوازەکە لە پاریس بەردەوامی بە یاریکردن دەدەن”.

لێدوانەکانی خلێفی دوای ئەوە دێت، کە میدیاکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بە بارودۆخی دوو یاریزانە ناودارەکە کرد و بڵاویانکردەوە، کە مباپێ سێجار بۆندی نوێی لە یانە فەرەنسیەکەوە ڕەتکردووەتەوە، هەروەها نێیماریش لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە پەیوەندی پێکهێناوە.

لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان پاریس و بارسا، نێیمار بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی بەشداریبکات، لە بەرانبەردا کیلیان مباپێ بە هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە چوار گۆڵی تۆمارکرد، کە ئەوەش زۆرترین ڕێژەی گۆڵە یاریزانێک لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەرانبەر یانە مێژووییەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا تۆماریدەکات.

بابەتی پێشتر

مێژووی ڕوبەڕوبوونەوەکانی نێوان مانچستەر یونایتد و میلان

بابەتی دواتر

وەزیری کشتوکاڵ: وڵاتانی کەنداو گەورەترین بەکاربەری بەرهەمەکانی عێراقن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share