میدیاكان بڵاویانكردەوە لەگەڵ چۆڵپێكردنی كرێكارانی نەوت لە كێڵگەكانی كەنداوی مەكسیك لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەر لە گەیشتنی باهۆزی (دێلتا) ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوەوە، سەرەڕای بەردەوامی مەترسیی خواست لەسەر وزە و زیادبوونی عەمبارەكانی خاوی ئەمریكا.
ئەمڕۆ گرێبەستە دواخراوەكانی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس 7 سەنت یان 0.16% بەرزبووەوە و گەیشتە 40.02 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك پاش ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە بە ڕێژەی 1.8% دابەزی.
هەروەك گرێبەستە دواخراوەكانی خاوی برێنت 13 سەنت یان 0.16% بەرزبووەوە و گەیشتە 42.12 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، پاش دابەزینی ڕۆژی چوارشەممە بە ڕێژەی 1.6%.
لەگەڵ پێشبینییەكان دەربارەی زیادبوونی هێزی باهۆزی دێلتا بۆ گەردەلولێك لە ئاستی سێ، كە خێراییەكەی دەگاتە 193 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، بەرهەمهێنەرانی نەوت 183 دامەزراوەی دەریاییان وەستاند و بەمەش دەرهێنانی نزیكەی 1.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە وەستا.
لە چەند مانگی كەمی ڕابردوودا ناوچەكە، كە نزیكەی 17%ی نەوتی خامی ئەمریكای لێوە بەرهەمدەهێنرێت، ڕوبەڕووی ژمارەیەك گەردەلول بوەوە و هەر یەكەیان بۆ ماوەیەك كاریگەریی خۆی لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت دروستكرد.