تەلار لەتیف: هەر لێپرسراو و كادرێكی یەكێتی توندوتیژی بەرامبەر ژن بكات، سڕ دەكرێت

تەلار لەتیف لێپرسراوی ناوەندی كاروباری یاسایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، هەمواركردنەوەی پەیرەوی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان تەواو بووە، بەپێی گۆڕانکارییە نوێیەکانیش هەر لێپرسراو و كادرێكی یەكێتی توندوتیژی بەرامبەر ژن بكات، سڕ دەكرێت.

تەلار لەتیف لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە میدیای حیزبەکەی ڕاگەیاند، ” دوای ئەوەی 88 ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی داوایەكیان پێشكەشكرد بەمەبەستی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ، ئێستا كاری هەمواركردنەوەكە تەواو بووە، هەموار و گۆڕانكارییەكان تەواو پەیڕەویی و یاسایی بووە و گرنگترین گۆڕانگاریی هەڵوەشاندنەوەی سیستمی هاوسەرۆكی و دانانی “سەرۆك”ە بۆ یەكێتیی و لەسەر ئەو بنەمایە رێكخراوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” پێشتر هەر لێپرسراوی مەكتەبێك دەبوو بە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی، لە هەموارەكەدا ئەو مەرجە لابراوە و ئەو هەڤاڵەی دەبێتە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی مەرج نییە مەكتەب و ئۆرگانی لە لابێت، جگە لەوەش ژمارەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی و دەستەی كارگێریی زیاد دەكات لە بەر پێویستی و زیادكردنی ئەرك و ئیشوكارەكان”.

ئاشکراشیکرد، ” لە هەموارەکەدا ڕۆڵ و پێگەی ژن پارێزراوە و چەسپێندراوە و ڕێژەكە بۆ 25% زیادكراوە، لەوەش گرنگتر هەر كادرێكی یەكێتی لە هەر ئاستێكی لێپرسراوێتیدا بێت، ئەگەر توندوتیژی بەرامبەر بەژنان بكات، ئەوا بەپێی هەمواری پەیرەو سزا دەدرێت و سڕدەكرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: ناردنی 618 ملیار دینارەكە قەرز نییە و پشكی هەرێمی كوردستانە لە یاسای بودجەی 2024دا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیاری ناردنی ئەو 618 ملیار دینارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی…
Total
0
Share