قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران پێشوازیكرد لە میخائیل بۆگدانۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی روسیا و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا لەبارەی دۆخی ئەمنی و سیاسی ناوچەكە و چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆكرا.
لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی پێنج شەمە(6/2/2025) لە هەولێر بەڕێوەچوو، لەبارەی دواین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە, قوباد تاڵەبانی جەختیكرد لەسەر پێویستیی هەماهەنگی و پێكەوەكاركردنی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ رێگریكردن لە زیندووبونەوەی رێكخراو و گروپە تیرۆریستییەكان لە عێراق و سوریا.
سەبارەت بە دۆخی سوریاش هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەبێت كورد و هەموو پێكهاتەكانی دیكە بەشداربن لە بونیادنانی سیستمی سیاسیی نوێی سوریا . جێگری سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەدا كە دەبێت پێكهاتەكانی سوریا بە كوردەوە بەشدار بن لە داڕشتنەوەی دەستوورێكی نوێ كە تیایدا ماف و ئازادییە سیاسی و كلتوری و كۆمەڵایەتییەكانی هەموو لایەنەكان گەرەنتی بكرێن.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە كار و چالاكییەكانی كۆمپانیاكانی روسیا لە هەرێمی كوردستان و عێراق كرا. لەمبارەیەوەش جەختكرایەوە لەسەر هەوڵدان بۆ پەرەپێدان بە وەبەرهێنانی كۆمپانیاكانی روسیا لە هەرێم لە بوارە جیاوازەكاندا وەفدی روسیا ئامادەیی خۆیان دەربڕی كە كۆمپانیاكانی وڵاتەكەیان بەردەوام دەبن لە كاركردنی زیاتر لە هەرێم و عێراق.، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە میخائیل بۆگدانۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی روسیا و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا لەبارەی دۆخی ئەمنی و سیاسیی ناوچەكە و چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆكرا.
لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی پێنج شەمە لە هەولێر بەڕێوەچوو، لەبارەی دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە, قوباد تاڵەبانی جەختیكرد لەسەر پێویستیی هەماهەنگی و پێكەوەكاركردنی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ رێگریكردن لە زیندووبونەوەی رێكخراو و گروپە تیرۆریستییەكان لە عێراق و سوریا.
سەبارەت بە دۆخی سوریاش هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەبێت كورد و هەموو پێكهاتەكانی دیكە بەشداربن لە بوونیادنانی سیستمی سیاسیی نوێی سوریا.
جێگری سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەدا كە دەبێت پێكهاتەكانی سوریا بە كوردەوە بەشداربن لە داڕشتنەوەی دەستوورێكی نوێ كە تیایدا ماف و ئازادییە سیاسی و كەلتووری و كۆمەڵایەتییەكانی هەموو لایەنەكان گەرەنتی بكرێن.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە كار و چالاكییەكانی كۆمپانیاكانی روسیا لە هەرێمی كوردستان و عێراق كرا و لەمبارەیەوەش جەختكرایەوە لەسەر هەوڵدان بۆ پەرەپێدان بە وەبەرهێنانی كۆمپانیاكانی روسیا لە هەرێم لە بوارە جیاوازەكاندا وەفدی روسیا ئامادەیی خۆیان دەربڕی كە كۆمپانیاكانی وڵاتەكەیان بەردەوامدەبن لە كاركردنی زیاتر لە هەرێم و عێراق.