کوڕێکی مەنسور بارزانی: خاوەنی پاڵاوگەیەکی نەوت و کۆمپانیایەکی سیکوریتیم

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕێکی ئەمریکی، یاسر مەنسور مەسعود بارزانی، ئاشکرایکردووە، کە دامەزرێنەری پاڵاوگەیەک و کۆمپانیایەکی سیکوریتییە.

یاسر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵی einnews وتوویەتی کە ئەو خاوەنی کۆمپانیای سیکوریتی بلاک وۆڵف و پاڵاوگەی نەوتی لاناز-ە.

لەبارەی ئەو کۆمپانیای سیکوریتییەوە ماڵپەڕەکە نوسیویەتی لە بواری “خزمەتگوزاری بەڕێوەبردنی مەترسییەکان”دا کاردەکات، لەمدواییەشدا لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی بەناوی OSSI Inc کە لقیان لە بەغدا هەیە، رێککەوتنیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش کاربکەن.

یاسر دەڵێت سەرەتا لەناو حكومەتی هەرێمەوە دەستی بە ئیشكردن كردووە كە باوكی فەرماندەی لەشكری تایبەتی گوڵان و لەشكری تایبەتی یەكە، لە 2017 پۆستێكی باڵای لەنێو دژە تیرۆری كوردستان پێدراوە.

کوڕەکەی مەسنور بارزانی ڕایگەیاندووە، كەسێكی خۆپەرست نەبووە و قوربانی بە خۆیداوە وازی لە ئیش و خوێندنی لە ئەمریكا هێناوە و گەڕاوەتەوە بۆ كوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، “من دەیان بژاردەی دیكەی ئاسان و باشم هەبوو، بەڵام گەڕانەوەم بۆ كوردستان هەڵبژارد”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەغداد ڕەتیکردووەتەوە لەسەر داوای هیچ کەسێک دەرمانیان بۆ سلێمانی ناردبێت

  تەندروستیی سلێمانی وەڵامی ئەو پەرلەمانتارانە دەداتەوە کە باسیان لە دابینکردنی دەرمان دەکرد بۆ سلێمانی و کەمتەرخەمی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: لە زۆرینەی شارەکان حاڵەتی کۆلێرا هەیە بەڵام هیچ مردنێک تۆمارنەکراوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە زۆرینەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا حاڵەتەکانی کۆلێرا تۆمارکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا…
Total
0
Share