بەرپرسانی باڵای سەربازیی هەردوو وڵاتی قەتەر و بەریتانیا، گفتوگۆیان ئەنجامداوە بە مەبەستی هەماهەنگی لە بوارەكانی سەبازی و بەرگریدا.
هەریەك لە سالم حەمەد، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەكانی قەتەر و مایك ویگنستۆن، سەرۆكئەركانی هێزی ئاسمانیی بەریتانی ڕۆژی چوارشەممە 7ی تشرینی یەكەم لە دەوحە كۆبوونەوە، وەك لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگریی قەتەردا ئاماژەی پێكراوە.
ئەو كۆبوونەوەیەش لەمیانی سەردانی لەناكاوی بەرپرسە سەربازییەكەی بەریتانیا هات بۆ دەوحە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لە كۆبوونەوەكەدا وتووێژكراوە لەبارەی، هەماهەنگی و هاوئاهەنگی سەربازی و بەرگریی هەردوو وڵات.
لەو سەردان و كۆبوونەوەیەدا، سەرۆكئەركانی هێزی ئاسمانیی بەریتانیا سەردانی بنكەكانی هێزی ئاسمانیی قەتەری كردووە، هەروەها چاویشی بە چەند ئەفسەرێك كەوتووە.