یونایتد دەستبەرداری یەکێک لە یاریزانە گرانبەهاکانی دەبێت

ئیدارەی مانچستەر یونایتد پێگەی گۆڵپارێزانی یانە یەکلاییدەکاتەوە

بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بڕیاریانداوە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 دەستبەرداربوون بە داڤید دی خیای گۆڵپارێزی ئیسپانی بدەن.

ماڵپەڕی “90 min”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بەهۆی بوونی دیان هێندێرسۆنەوە، ئیدارەی یونایتد بڕیاریانداوە دەستبەرداری داڤید دی خیای گۆڵپارێزی ئیسپانی ببن، بەڵام بەهۆی مێژووی یاریزانەکەوە لە لیستی فرۆشراواندا ناونوس ناکرێت، بەڵکو لە ئەگەری گەیشتنی بۆندی گونجاودا دەستبەرداربوونی پێبدەن.

لەم وەرزەدا دیان هێندێرسۆنی لاو توانیویەتی ئاستێکی ناوازە پێشکەشبکات، ئاستە بەرزەکەی پێگەی دی خیای خستووەتە مەترسییەوە و ئولی گۆنار سۆڵشایەر کێشەی نەبووە لە دوورخستنەوەی لە چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی گرنگ و چارەنوسسازدا.

داڤید دی خیا پێگە سەرەکیەکەی بەرانبەر هێندێرسۆن لەدەستدەدات

دی خیا تاوەکو ئێستا 434 یاری بەدرێسی شەیتانە سوورەکانەوە ئەنجامداوە، یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان و هەفتانە بەرزترین موچە بەدەستدەهێنێت کە 375 هەزار پاوەندە، ئەو نرخەش لە ژووری جلگۆڕینەکان کێشەی دروستکردووە و سەقفی موچەی یاریزانانی بەرزکردووەتەوە.

سەرچاوەکان دەنوسن، بەهۆی بەرزی موچەکەیی و دابەزینی ئاستیەوە، ئیدارەی یونایتد دەیانەوێت دی خیا بە یانەیەکی دیکە بفرۆشن و پشت بە هێندێرسۆنی تەمەن 23 ساڵ ببەستن، کە هەفتانە نیو هێندەی موچەی گۆڵپارێزی سەرەکی بەدەستدەهێنێت.

بابەتی پێشتر

لە سێ پارێزگای عێراق "12 تیرۆریستی مەترسیدار" دەستگیر كران

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پێدانی مۆڵەتی خوێندنی پەسەند كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی یاریی ناکات

بە ئەگەرێکی زۆرەوە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بەشداری یاریی کۆتایی جامی ئەمریکاى کراوە ناکات. مێسی هێشتا لە پێکانەکەى چاک…
Total
0
Share