نۆ یاریزان لە بەرشلۆنە دەردەكرێن

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە، نۆ یاریزانی ئاگاداركردووەتەوە كە لە ساڵی نوێوە پشتیان پێنابەستێت و دەتوانن بەدوای یانەی نوێدا بگەڕێن.

چاڤی بە نیازی نوێكردنەوەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانییە و پڕۆژەیەكی نوێی پێشكەشی لاپۆرتای سەرۆك كردووە.

بەپێی پڕۆژە نوێیەكە، ئیدارەی یانەكەی ناچاركردووە دەستبەرداری نۆ یاریزان ببن، تا بتوانن یاریزانی نوێ بكڕن.

بڕیارە چاڤی لە گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا سێ یاریزانی نوێ بكڕێت، كە بە ڕای ڕاگەیاندنەكان، یەكێكیان فیران تۆرێسی یاریزانی مانچستەر سیتییە.

ئەو نۆ یاریزانەی چاڤی دەستبەرداریان دەبێت بریتین لە : كۆتینیۆ ، دێست ، ئۆمتیتی ، لینگلیت، مینگوێزا ، نیتۆ ، ئینیاكی بینیا ، دیمیر، لوك دی یۆنگ

بابەتی پێشتر

شۆفێرێکی تاکسی لەلایەن سەرنشینێکەوە بە چەقۆ کوژرا

بابەتی دواتر

بڕیارە کۆمەڵێک کەس لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی مێژووی مەیامی گۆڕی

لیۆنێل مێسی لە ڕابەرایەتی کردنی یانەى ئینتەرمەیامی بەردەوامەو ئەمجارە بە لێدانی یەکلاییکەرەوە لە دالاسیان بردەوە. مەیامی و دالاس…
زیاتر ببینە

مێسی مێژووی مەیامی گۆڕی

بۆ یەکەم جار لە مێژوویاندا، یانەى ئینتەرمەیامی بە ڕابەرایەتی مێسی گەیشتە یاریی کۆتایی لیگا کەپ. ئینتەرمەیامی چوار بە…
Total
0
Share