ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و پەروەردەش چاوەڕێی لیژنەی باڵایە بڕیار لەسەر خوێندن بدات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئازار بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر سێ تەوەر ئەنجام دەدرێت یەکێک لەوانە دەنگدانی کۆتایی لەسەر پەیڕەوی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی کوردستان”.

ئەو بابەتانەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دەکات:

– خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی تایبەت بە ڕەوشی پێکهاتەکان و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان و سەردانی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی کوردستان و پوختەی چالاکییەکانی و گرنگی ئەم سەردانە و دەرەنجامەکانی بۆ هەرێم.

– خستنەڕووی دوا ڕەشنووسی پڕۆژە پەیڕەوی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بۆ دەنگدانی کۆتایی.

– خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف ژمارە (64)ی ساڵی (1966)ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان – عێراق).

لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە، لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لەبەر ڕۆشنایی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی بۆ دۆخی کۆرۆنا و ڕاسپاردەکانی ئەو وەزارەتە بڕیار لەبارەی خوێندنەوە دەدات، بڕیاریش لەبارەی کردنەوە یان بەردەوامیدان بە داخستنی باخچە و دایەنگەکان دەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی سێقۆڵی لەبەردەم “هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەدایە”

پەرلەمانتارێكی پێشوو ڕایدەگەیەنێت، ناكۆكییەك لەنێوان سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنەكە هاوپەیمانیی سێقۆڵی خستووەتەبەر هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوە. مشعان…
زیاتر ببینە

لیژنەكەی نوێنەران توركیای بە داگیركاری تۆمەتباركردووە، داوا دەكات لە ئەنجومەنی ئاسایش سكاڵا تۆماربكرێت

ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی عێراق سەردانی ناوچە سنورییەكانی كرد، لە ڕاپۆرتەكەیدا هێرشەكانی توركیای بە داگیركارانە ناوبردووە، داوای كردووە حكومەت…
Total
0
Share