ژووری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا کرایە ئامانج

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە ژووری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا کەوتەوە و میدیاکانی ئەو وڵاتە دەڵێن، لەلایەن درۆنێکەوە کراوەتە ئامانج.

ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانیی کیێڤ رایگەیاند، پێدەچێت رووداوەکە بەهۆی هێرشی درۆنێکەوە روویدابێت و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، لە شوێنی رووداوەکەن.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە بڵاوبوونەتەوە، دەرکەوتووە کە دووکەڵ لە سەرووی باڵەخانەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە بەرزبووەتەوە و بڵێسەی ئاگر سەقف، یان نهۆمی سەرەوەی گرتووەتەوە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئۆکرانیا، شەوی رابردوو کیێڤ هێرشی توندی ئاسمانیی کراوەتەسەر و بەو هۆیەوە زیان بە دامەزراوەکانی هەندێک ناوچەی شارەکە گەیشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکاندا پێشنیازکرا ئەنجومەنێکی سیاسی لە هەرێم دروستبکرێت

کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کە لەسەر بانگهێشتی بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە ئاراستەیان کرابوو، کۆتاییهات، لە کۆبوونەوەکەدا…
زیاتر ببینە

دیندار زێباری: لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پارەیەکی باش بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕاوەتەوە

دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی چەندین کەس سزادراون و پارەیەکی باش…
Total
0
Share