ڕایەڵەی یانەکانی ئەوروپا کۆتایی بە گواستنەوە گەورەکان دەهێنێت !

ڕایەڵەی یانەکانی ئەوروپا گۆڕانکاری لە سیستمی چامپیۆنزلیگ و گواستنەوەی یاریزاناندا دەکات

ڕایەڵەی یانەکانی ئەوروپا ئامادەکاری بۆ کۆبونەوەی گشتی دەکات و بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا چەندین بڕیاری گرنگ دەربکرێت.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، ڕایەڵەی یانەکانی ئەوروپا لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبونەوەی گشتی ئەنجامدەدات و ئەندامانی ڕایەڵەکە چەندین بڕیاری گرنگ و یەکلاکەرەوە دەردەکەن، کە کاریگەرییان لەسەر گواستنەوەی یاریزانان دەبێت.

ئەندریا ئانێلی، سەرۆکی یانەی یوڤانتۆس و ئەندامی ڕایەڵەکە لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت، ” بابەتی گواستنەوەی یاریزانان تاووتوێ دەکەین، گواستنەوەی یاریزانان لە نێوان یانە گەورەکاندا قەدەغە دەکەین، وا دەکەین یانەکان بتوانن تەنها لەگەڵ ئەو یانانە مامەڵەی گواستنەوەی یاریزانان بکەن کە لە ئاستەکانی خوارتردان”.

سەرچاوەکان ئاشکرایانکردووە، لە هاوینی 2024وە یانە بەشدارەکانی چامپیۆنزلیگ بۆ 36 یانە زیاددەکرێت و سیستمی سویسری بەکاردەخرێت، واتا قۆناغی کۆمەڵەکان کۆتاییدێت و چیتر کار بە سیستمێکی نوێدەکرێت بەهۆیەوە یانەکان لەگەڵ چەندین یانەی دیکە یاریدەکەن بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی.

یەکێکی دیکە لە گۆڕانکاریەکان لەسەر ئاستی گواستنەوەی یاریزانان و شێوازی واژووکردنی بۆندەکان دەبێت، سیستمە نوێیەکە ڕێگە بە یانە گەورەکان نادات گواستنەوە بە یاریزانان لە نێوان خۆیاندا بکەن، واتا یانەیەکی وەک ڕیاڵ و بارسا ناتوانن یاریزان لە پاریس و سیتی بکڕن، مەگەر ئەو یاریزانە بۆندەکەی کۆتاییهاتبێت.

بۆ ئەوەی یانەکان یاریزان بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان، ناچاردەبن لەگەڵ یانەکانی ئاستەکانی خوارتر مامەڵە بکەن، بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی وەک هالاند و مباپێ ناچارن تاوەکو وادەی کۆتاییهاتنی بۆندەکانیان چاوەڕێ بکەن.

بابەتی پێشتر

مباپێ تەنها دوو ڕێگەی لەبەردەمدایە و سێیەمی نییە

بابەتی دواتر

مێسی دەروات یان دەمێنێتەوە؟ هەڵسوکەوتەکانی ڕاستیەکان دەردەخەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share