ئەمشەو، چوارشەممە چارەنوسی چوار یانەی چامپیۆنزلیگ یەکلاییدەبێتەوە

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمشەو، چوارشەممە دوو ڕوبەڕوبوونەوەی گرنگی دیکە لە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدەدرێن.

یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز میوانداری لایپزیکی ئەڵمانی دەکات، سەرەڕای ئەوەی سوورپۆشەکانی شاری لیڤەرپوڵ لە دۆخێکی هونەریی نەخوازراودان، بەڵام لە یاریی چوون بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەیان تۆمارکردووە و ئەڵمانەکان پێویستیان بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ و زیاتر دەبێت بۆ تێپەڕاندنیان.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی ئاگرینی دیکەدا، یانەی پاریس سانت جێرمان لە یاریگای پارک دی فرانس میوانداری یانەی بەرشلۆنە دەکات.

سەرەڕای ئەوەی فەرەنسیەکان یاری چوونیان لە یاریگای کامپ نو بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک تێپەڕاندووە، بەڵام کەتەلۆنیەکان لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی نوێ بە خەونی ڕیمۆنتاداوە ڕوبەڕویان دەبنەوە و پێدەچێت یارییەکە ئاگرین بێت.

جگە لە ململانێکانی چامپیۆنزلیگ، دوو ڕوبەڕوبوونەوەی گرنگی خولەکانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا ئەنجامدەدرێن.

لە ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ مەدرید یاری هەفتەی دواخراوی 18 بەرانبەر بلباوی باسکی ئەنجامدەدات، هەورەها یانەی مانچستەر سیتی یاری هەفتەی 33ی پێشخراو بەرانبەتر ساوزامپتن دەکات.

 

چامپیۆنزلیگ (گەڕی 16 – گەڕانەوە)

لیڤەرپوڵ – لایپزیک (11:00)

پاریس سانت جێرمان – بەرشلۆنە (11:00)

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 33)

مانچستەر سیتی – ساوزامپتن (9:00)

 

لالیگا (هەفتەی 18)

ئەتلەتیکۆ مەدرید – ئەتلەتیک بلباو (9:00)

 

بوندس لیگ (هەفتەی 20)

ئارمینیا بیلیفێلد – ڤێردەربریمەن (8:30)

 

لیگا 1 (هەفتەی 22)

مارسیلیا – ستاد ڕینس (9:00)

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار جێگیرە

بابەتی دواتر

ئیلۆن مەسك لە یەك ڕۆژدا 25 ملیار دۆلار چووە سەر سامانەكەی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share