وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی ئەڵمانیا لە هەرێم واژوویان لەسەر جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكان و بەرەوپێشبردی پێشمه‌رگه واژووكرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئازار له‌مه‌راسیمێكدا شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه و كۆلۆنێل هۆلگه‌ر كونكل، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ له‌هه‌رێم پرۆژەكانیان واژووكرد.
لەمەراسیمەكەدا، كە كارتین جاسشكێ، جێگری كونسوڵی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر ئامادەیبوو، شۆڕش ئیسماعیل وتی، شانازی به دۆستایه‌تی له‌مێژینه‌ی ئێوه ده‌كه‌ین و له‌رێگه‌ی ره‌شنووسی ئه‌و پڕۆژانه‌ی پێشكه‌شتان كردوون، هێزی پێشمه‌رگه به‌ره‌و قۆناغێكی گه‌شه‌سه‌ندوتر و پێشه‌وه‌چوون ده‌چێت.
لای خۆیەوە كۆلۆنێل هۆلگه‌ر ڕوونیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزی پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت، وێڕای به‌شداری رابردوویان له پڕۆسه‌ی چاكسازی و مه‌شق و ڕاهێنانه‌كان، ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م پرۆژه نوێیانه هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی وه‌زاره‌ت فراوانتر و ئاراسته‌كان گه‌شه‌سه‌ندووتر بكه‌ن.
ئه‌ڵمانیا له‌رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكارانی باڵای سه‌ربازی و هێزه‌كانیان له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ هاتنی داعش، ڕۆڵێكی كاریگه‌ر و به‌رچاویان گێڕاوه له ڕاوه‌دوونان و تێكشكانی چەكدارانی ئەو گروپە و پاراستنی ئارامی ناوچه‌كه و هاوكاری و یارمه‌تیه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان.