حکومەتی عێراق بڕی 10 ملیۆن دینار دەداتە هەر خێزانێک کە قوربانیی کۆرۆنایان هەیە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەمە 9ی ئازار دەنگیدا لەسەر پێدانی بڕی 10 ملیۆن دینار وەک پاداشت بەو خێزانانەی کە قوربانیی کۆرۆنایان هەیە و کارمەندی وەزارەتی تەندروستی بوون.

لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقدا هاتووە، ئەو بڕە پارەیە وەک وەفایەکە بۆ هەوڵ و ماندووبوونی کارمەندانی تەندروستی بۆ پاراستنی تەندروستی و پارێزراوی هاوڵاتییانی عێراقی.

پێشتر یش لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق حکومەتی عێراقی بڕیاری خەرجکردنی پاداشتی بۆ پزیشکان و کارمەندانی هێڵی پێشەوەی ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا و بڕیاری دابەشکردنی زەویشی بۆ ئەو پزیشک و کارمەندانەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیوەندیی نێوان بیستۆکەکان و شێرپەنجە.. تێگەیشتنێکی هەڵەیە یان ڕاستییەکی بێدەنگی لێکراو

پسپۆڕان و شارەزایان، بەبەردەوامیی ئامۆژگارییمان دەکەن ئامێر و خزمەتگوزارییە پێشکەوتووە تەکنەلۆژییەکان بە وریایی و بەرپرسیارێتییەوە بەکاربهێنین تاوەکو پارێزراوبین…
Total
0
Share