باكووری عێراق.. 12 چەكداری داعش كوژران

دووانیان پشتێنی بۆمبڕێژكراویان بەستووە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق كوژرانی 12 چەكداری داعش لە شاری موسڵ ڕادەگەیەنێت.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئازار لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لێدانێكی ئاسمانی لە ناوچەی شاخی عدایە لە كەرتی پڕۆسە سەربازییەكانی موسڵ ئەنجامدا و بەهۆیەوە مۆڵگەیەكی چەكداران وێرانكرا كە نزیكەی 10 چەكداری داعشی تیابوو.

ئاشكراشیكرد، لەكاتێكدا هێزێكی لیوای 75ی پیادە و لیوای 92ی پیادە هەڵمەتێكی پشكنینیان لە ناوچەكەدا ئەنجامدا، دوو چەكداری داعشیان بەدیكرد كە پشتێنی بۆمبڕێژكراویان بەستبوو، لەلایەن هێزەكانەوە ڕاستەوخۆ كوژران.

هەر بەپێی بەیاننامەكە، هێزی ئاسمانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لێدانێكی دیكەی ئاسمانی لە ناوچەی عیسە لە كەرتی فەرماندەیی سەڵاحەدین ئەنجامدا و بووە هۆی تێكدانی تەواوەتی تونێلێكی گەورە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکەم بۆ یەکڕیزییان لە پرسی هەڵەبجە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات بۆ یەکڕیزییان لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای…
Total
0
Share