کریس مێرفی: ترەمپ جڵەوی شـ.ـەڕەکەی لەدەستداوە و نازانێت ئامانجی چییە

کریس مێرفی، سیناتۆری دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس لەمیانی زنجیرەیەک تویتدا کە سەرجەمیان ڕەخنەن بۆ بڕیارەکەی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ لەبارەی دەستپێکردنی شـ.ـەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نووسیویەتی، “ئاشکرایە کە تڕەمپ جڵەوی ئەم شـ.ـەڕەی لەدەستداوە، زۆر خراپ تواناکانی ئـ.ـێرانی بۆ وەڵامدانەوە بەنادیدە گرت، ئێستا ناوچەکە لەسەر ئاگرە.”

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، “ترەمپ پێشتر پێیوابوو کە ئـ.ـێران گەرووی هورمز داناخات، بەڵام ئەوەتا دایخست و نرخی نەوتیش فڕی، ئەگەر بەداخراویش بمێنێتەوە، ئابوریی جیهان بەرەو داڕمان دەچێت.”

مێرفی لە بەشێکی دیکەی سەرنجەکانیدا، باس لەوەدەکات، ترەمپ هیچ بەرچاوڕوونییەکی سەربازیی نەبووە لەبارەی جـ.ـەنگی سەردەم و ئەو چـ.ـەکانەی ئێستا بەکاردێن، ئەو دەڵێت، “ئەگەر ترەمپ یەک تۆز سەرنجی جـ.ـەنگی ئـ.ـۆکرانیای بدایە، دەبوو بزانێت کە شێوازی شـ.ـەڕکردنی ئەم سەردەمە گۆڕاوە؛ وڵاتانی کەنداو خەریکە مووشەکی دژە ئاسمانییان نامێنێت بۆ بەرپەرچدانەوەی درۆن و مووشـ.ـەکە ئـ.ـێرانییەکان، ئەوەش واتە بەم نزیکانە کێڵگە نەوتییەکان دەبنە ئامانجێکی ئاسان.”

سیناتۆری دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا هاوکات باس لە قەیرانێکی دیکە دەکات و ڕوونیدەکاتەوە کە ”ترەمپ هیچ ئامانجێکی کۆتایی نییە لە شـ.ـەڕەکەدا، پێشنیازی ناردنی هێزی زەمینیش رەتدەکاتەوە و بە شـ.ـەڕێکی کارەساتباری یەکلاکەرەوە ناویدەبات کە تێیدا ”هەزاران سەربازی ئەمریکی” تیادەچن.

کریس مێرفی لە کۆتاییدا دەڵێت، “هەموو ئەمانە پێشبینیکراو بوون، ڕاشکاوانە بڵێم ئەوە هۆکارێکە بۆ ئەوەی سەرۆکەکانی پێشوو ئەوەندە گەمژە نەبوون شەڕێکی لەم شێوەیە دەستپێبکەن. ترەمپ کۆنترۆڵی شـ.ـەڕەکەی لەدەستداوە. باشترین کار کە لەدەستیبێت ئەوەیە کە کۆتایی پێبهێنێت و زیانەکان ڕابگرێت. ئەوە تاکە ڕێگایە بۆ ڕێگریکردن لە کارەساتێکی گەورەتر.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سعودیە پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی دەکات بە مەرج لە دامەزراوە حکومییەکاندا

پادشای سعودیە رەزامەندی دەربڕی لەسەر پابەندکردنی کارمەندانی دەزگاکانی حکومەتی وڵاتەکەی بە لەبەرکردنی جلی نەتەوەیی لە شوێنی کارەکانیاندا. سەلمانی…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێوە نازانن لەبارەی ئێرانەوە چۆن بیردەکەمەوە

سەرۆکی ئەمریکا، ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوەدەکەن، پلانی هێرشی ئەمریکای بۆسەر ئێران پەسەندکردووە. رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی…
Total
0
Share