وەزیری بەرگریی پاکستان: لەگەڵ ئەفغانستان لە جەنگێکی کراوەداین

وەزیری بەرگریی پاکستان رایگەیاند، وڵاتەکەی چیتر ئارام ناگرێت و ئێستا خۆی لە جەنگێکی کراوەدا دەبینێتەوە بەرانبەر بە ئەفغانستان.

خەواجە محەمەد ئاسف، وەزیری بەرگریی پاکستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوەکردووە، پاکستان هیوای دەخواست دوای کشانەوەی هێزەکانی ناتۆ، ئاشتی لە ئەفغانستان بەدیبێت، بەڵام تـ.ـاڵـ.ـیبان چەکداری لە هەموو جیهانەوە لە ئەفغانستان کۆکردووەتەوە و دەستیکردووە بە بڵاوکردنەوەی تێرۆر.

نووسیویشیەتی، “ئارامیمان نەماوە، ئێستا لە نێوانماندا جەنگێکی کراوە دەستیپێکردووە”.

درەنگانی شەوی رابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی پاکستان هێرشیانکردە سەر کابولی پایتەختی ئەفغانستان و شاری قەندەهار لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە؛ پاکستان هێرشەکانی بە وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەفغانستان ناوبردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئابڕووچونێک تەندروستیی جیهانی دەهەژێنێت.. پزیشکێکی ژن: دەستدرێژی کراوەتە سەرم

ڕێکخروای تەندروستیی جیهانی دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ سەبارەت بەو دەستدرێژییانەی ژمارەیەک لە بەرپرسە باڵاکانی ڕێکخراوەکە ئەنجامیانداوە. بڵاوکردنەوەی پزیشکێکی…
زیاتر ببینە

ئیمانوێل ماکرۆن بۆ ئەحمەد شـ.ـەرع: پێویستە هێزەکانی هـ.ـەسەدە و حکومەتی دیمەشق یەکبخرێن

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا ئەنجامدا و و جەختی لە پێویستیی ئاگربەستی…
Total
0
Share