سیمیۆنی بەرپرسیارێتی شكستی ئەتلەتیكۆ مەدریدی گرتە ئەستۆی خۆی

دوای دۆڕاندنی یارییەكەیان بەرامبەر بە ئیشبیلیە، دیێگۆ سیمیۆنی، ڕاهێنەری ئەتلەتیكۆ ‏مەدرید پێیوایە تیپەكەی دەتوانێت ئەو قۆناغە سەختە تێپەڕێنێت كە تێیكەوتووە.‏

خۆشی كردە بەرپرسیاری یەكەمی ئەو شكستانەی تووشی یانە ئیسپانییەكە دەبێت.‏

ئەتلەتیكۆ مەدرید بەو شكستەی بەرامبەر ئیشبیلیە دووچاری هات، بۆ پلەی پێنجەمی ‏ڕیزبەندی دابەزی و بەتەواوی لە ڕكابەریكردنی ڕیاڵ مەدرید بۆ ناسناوی ئەم وەرزەی ‏خولی ئیسپانیا دووركەوتەوە.‏

سیمیۆنی دەڵێت، “متمانەم بە یاریزانەكان هەیە و ئەم دۆخە بە زوویی كۆتایی پێدەهێنن”.‏

ئەتلەتیكۆ مەدریدەكەی سیمیۆنی بۆ سێیەم یارییە لەسەریەك لە خولی ئیسپانیا تووشی ‏شكست دەبێت، ئەوەش دۆخێكی نەخوازراوی لەو بەشەی مەدرید دروستكردووە.‏

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە بێگومانە لە نوێكردنەوەی بۆندی دێمبیلی

بابەتی دواتر

پاریس دۆخی یاریزانە پێكراوەكانی ئاشكراكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share