مەسرور بارزانی بۆ كازمی: ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ ڕێككەوتن

مەسرور بارزانی لە پەیامێكیدا وەڵامی داوایەكی مستەفا كازمی داوەتەوە و ڕایگەیاندووە، “ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ ڕێككەوتن و چارەسەری بنەڕەتی و یه‌کجاری هەموو کێشەکانی نێوان حکومە‌تی فیدراڵی و هەرێم”.

لە زنجیرە تویتێكدا كە لە تویتەری خۆی بڵاویكردووەتەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نوسیویەتی، بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی و پشتیوانی له‌‌ بانگه‌وازی مستەفا كازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق دەكات بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه‌ عێراقییەکان لە پێناو چارەسەری ڕیشەیی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “هەروەها ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ ڕێککه‌وتن و چارەسەری بنەڕەتی و یه‌کجاری هەموو کێشەکانی نێوان حکومە‌تی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان به‌پێی بنەماکانی ده‌ستوور”.

بابەتی پێشتر

 عێراق.. لە دوو پارێزگای جیاوازدا دوو كچ كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

بابەتی دواتر

لەسەر دواكەوتنی یاسای بودجە 100 پەرلەمانتار هەڕەشەی بایكۆت دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share