عێراق.. لە دوو پارێزگای جیاوازدا دوو كچ كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی چەند سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراق ئاشكرایانكردوون، لە دوو ڕوداوی جیاوازدا ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئازار، دوو كچ لە دوو پارێزگای عێراق كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای زیقار بۆ بەشێك لە میدیا عێراقییەكان ئاشكرایكردووە، “كچێكی 13 ساڵان لە كێڵگەیەكی بەخێوكردنی مانگا لە گوندێكی قەزای ڕەفاعی باكووری زیقار، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هێزە ئەمنییەكان تەرمی ئەو كچەیان گواستووەتەوە بۆ پزیشكی داد و لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە دەستی پێكردووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە كاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا، كچێكی 16 ساڵ لە ماڵەكەیان خۆیان بە خۆهەڵواسین كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

تۆماركردنی ئەو حاڵەتانەی خۆكووشتن هاوكاتی ڕۆژی 8ی مارسە، كە بە ڕۆژی جیهانیی ژنان دادەنرێت، لەم ڕۆژەدا چەندین چالاكی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی توندوتیژی دژ بە ڕەگەزی مێ چالاكی بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا ڕێگری كردووە لەوەی توركیا 30 هەلیكۆپتەر بە پاكستان بفرۆشێت

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی بۆ كازمی: ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ ڕێككەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share