لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، پاپای ڤاتیکان چاوی کەوت بە عەبدوڵا کوردی باوکی ئالان کوردی کە بووە سمبولی قوربانیانی کۆچبەری لە جیهاندا.
لە بەیاننامەیەکدا ڤاتیکان ڕایگەیاندووە، ” پاپا فرانسیس كه ئهمڕۆ كۆتایی به سهردانه مێژووییهكهی بۆ عێراق هێنا، له كۆتایی قوداسهكهیدا له شاری ههولێر چاوی به عهبدوڵڵا كوردی، باوكی ئالان كوردی كهوت و گفتوگۆیەکی درێژیان کرد”.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سەردانەکەی پاپادا هاتووە “پاپا كاتێكی درێژی لهگهڵ باوكی ئاڵان كوردی بهسهر برد و توانیی له ڕێگهی وهرگێڕهكهیهوه گوێبیستی خەم و ئازاری عهبدوڵڵا كوردی ببێت، کە لە ڕێگەی گەیشتن بە ئەوروپا توشی خێزانەکەی هات”،
لە دیدارەکەدا عەبدوڵا کوردی سوپاسی پاپا فرانسیسی کردووە کەلە خەمی ئەو کەسانە تێدەگات وڵاتەکەی خۆیان لەبەر شەڕ و ئاژاوە جێدەهێڵن و پاپا لەسەردانەکەیدا بانگەوازی بۆ ئاشتی کرد.
شەش ساڵ پێش ئێستا کاتێک عەبدوڵا کوردی خۆی و خێزانەکەی ویستیان وڵات بەرەو ئەوروپا بەجێبهێڵن، بەڵام لە ڕێگەدا بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوت و ئالان و برایەکی و دایکی خنکان، دواتر وێنەی ئالان بووە سمبولی قوربانیانی کۆچبەری لە جیهاندا.