ئێران: سێ ملیار دۆلاری بلۆککراومان ئازادکرا

ئەندامێکی لیژنەی ژوری بازرگانیی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق ئاشکرایکردووە ئەمریکا ڕەزامەندیداوە لە ئازادکردنی سێ ملیار دۆلاری بلۆککراو لە سێ وڵاتدا.

حەمید حسێنی، ئەندامی لیژنەی ژوری بازرگانیی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق لە تویتێکدا ئاشکرایکردووە، “ئەمریکا ڕەزامەندیداوە سێ ملیار دۆلاری ئێران کە لە عێراق و کۆریای باشور و عومان بووە ئازاد بکرێت”.

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵەدا کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەری ئاشکرایکردووە “بەرپرسانی عێراق بەڵێنیانداوە کە پارە بلۆککراوەکانی ئێران ئازاد بکرێن، بەڵام هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە دوێنێ حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئاشکرایان کرد کە هێشتا پارەکانی ئێران ئازاد نەکراوە.

پێشتر ڕاگەیەندرابوو کە یەک ملیار دۆلاری ئێران لە کۆریای باشور ئازادکراوە لە 7 ملیار دۆلار، بەکارهێنانی پارەکەش بۆ کڕینی دەرمان و خواردنە نەک بە ڕاستەوخۆ ئێران بتوانێت بەکاری بهێنێت.

بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە بۆ سەر ئێران، کۆمەڵێک پارەی ئەو وڵاتە لە چەند وڵاتێکی جیاواز بلۆککراوە، لە حاڵەتێکدا ئەگەر ئێران بتوانێت سود لەو پارانە وەربگرێت ئەوا دەبێت لە کڕینی دەرمان و خواردندا خەرجی بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستیڤ ویتکۆڤ: رێکەوتن لەگەڵ ئێران تەنها لە ئەگەری جێبەجێکردنی مەرجەکانی ترەمپدایە

نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروبارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەبارەی رێکەوتن لەگەڵ ئێران، پەیامێکی راگەیاند و دەڵێت، “رێکەوتن لەگەڵ…
زیاتر ببینە

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا: هەر وڵاتێک نیازی نزیکبوونەوەی لە گەرووی هورمز هەبێت هێرشدەکرێتە سەری

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا ڕایدەگەیەنێت، بەبێ مۆڵەتی ئێمە نابێت هیچ کەشتییەک بە گەرووی هورمزدا تێپەڕببێت. قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و…
Total
0
Share