حەسەن ڕۆحانی: یەکپارچەیی و ئارامی عێراق ئەولەویەتی ئێرانە

سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هەمیشە ئەولەویەتیداوە بەوەی عێراق یەکپارچە بێت و ئارامبێت، چونکە ئارامی عێراق پەیوەستە بە ئێرانیشەوە.

بەپێی هەواڵی سایتی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ 6 ی ئازار، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆی توندوتۆڵکردنەوەی پەیوەندییە ئابوری و سیاسییەکانی هەردوولا کراوە.

حەسەن ڕۆحانی ڕایگەیاندووە، “ئێمە هەموو دەستوەردانێکی دەرەکی لە عێراق ڕەتدەکەینەوە و هەر دەستوەردانێک دەبێتە نائارامی و گرفتی گەورە بۆ ناوچەکە”.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکدا وتوویەتی، “ئێران یەکێکە لە دراوسێ باش و دۆستەکانی عێراق و پڕۆژەمان هەیە کە پەیوەندی ئابوری و بازرگانی نێوانمان لەگەڵ ئێران قوڵتر بکەینەوە بە تایبەت دوای تەواوبوونی ڕێگەی ئاسنی نێوان شەڵەمچە – بەسرە”.

سەرۆککۆماری ئێران بە کازمی ڕاگەیاندووە، ” بەداخەوە تا ئێستا ملیاردها دۆلاری ئێران کە لە عێراق بلۆک کراوە ئازاد نەکراوە و داوا لە بەرپرسانی پەیوەست بەو کێشەیە دەکەین لە عێراق هەوڵی زیاتریان هەبێت”.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایکردووە، ” لیژنەیەک لە نێوان هەردوو وڵاتدا دروستکراوە بۆ چاودێری ترانزێتی کاڵا و پێداویستی بازرگانی لە نێوان عێراق و ئێراندا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو سەكۆیانە دۆزرانەوە كە بە ئاڕاستەی هەرێمدا موشەكیان لێوە تەقێندرابوون

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكردووە، ئەو سەكۆیانە دۆزراونەتەوە كە لێیانەوە موشەك بە ئاڕاستەی هەرێم تەقێندرابوون. لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەی…
Total
0
Share