بڕیاری ئاگربەستی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل جێبەجێدەکرێت

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2025، بڕیاری ئاگربەستی نێوان غەززە و ئیسرائیل جێبەجێبکرێت.

ئەو شەڕەی ساڵێک و نزیکەی شەش مانگە دەستیپێکردووە بڕیارە بکوژێندرێتەوە ئەوەش بەپێی رێککەوتنێکی هەردوو لایەنی شەڕەکە کە چەند قۆناغێکە.

رێککەوتنەکە سێ قۆناغە و هەر قۆناغێک 42 رۆژ دەخایەنێت، لە قۆناغی یەکەمدا کردەوە سەربازییەکان دەوەستێندرێن هێزەکانی ئیسرائیل لەو شوێنانە دووردەکەونەوە کە خەڵکی فەڵەستینیان لێنیشتەجێیە.

بەپێی رێککەوتنەکە، هەر لە قۆناغی یەکەمدا کە سبەینێ دەستپیدەکات، ئاوارەکان دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، هاوکارییە مرۆییەکان و سووتەمەنی دەگەیەنرێتە کەرتی غەززە، هەروەها ئاڵوگۆڕی دیلەکان و ئازادکردنی زیندانییەکانی لای هەردوولا دەستپێدەکات.

لە قۆناغی دووەمدا، جگە لەوەی کردەوە سەربازییەکان کۆتاییان دێت هێزەکانی ئیسرائیل دەکشێنەوە و سەرجەم دیلە ئیسرائیلییەکان ئازاددەکرێن.

قۆناغی سێیەمیش، رادەستکردنەوەی تەرمی قوربانییەکانە بە یەکتر، سنوورەکانی غەززە دەکرێنەوە ژیان ئاسایی دەبێتەوە.

لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023ەوە لە دوای هێرشی چەکدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل تاوەکو 15ی ئەم مانگە 47 هەزار و 559 فەڵەستینی لە کەرتی غەززە کوژران، 116 هەزار و 965 کەسی دیکەش برینداربوون، لەگەڵ ئاوارەبوونی دوو ملیۆن کەس و دەستگیرکردنی 18 هەزار و 700 کەس، ئەوەش بەپێی راپۆرتی دەستەی ناوەندیی ئاماری فەڵەستین.

رۆژی 15ی کانوونی دووەمی 2025، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ئاگربەستی جەنگی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیلی راگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیلـ.ـهام ئـ.ـەحمەد: حکومەتی سوریا جەنگی دژی گەڕەکە کوردنشینەکان راگەیاندووە

ئیلهام ئەحمەد، رایگەیاند، حکومەتی سوریا جەنگی دژی گەڕەکە کوردنشینەکان راگەیاندووە. ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و…
زیاتر ببینە

عیراقچی: لە دانوستانەکانی ڤیەننا ڕێککەوتین لەسەر هەڵگرتنی بەشێک لە سزاکان، بەتایبەت نەوت

عەباس عیراقچی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران و گەورە دانوستانکاری ئێرانی لە دانوستانەکانی ڤیەننا ئاشکرایکرد، لە گفتوگۆكانی چەند ڕۆژی…
Total
0
Share