لێخۆشبوونی 20%ی سزاکانی هاتوچۆ درێژدەکرێتەوە؟

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لێخۆشبوونی 20%ی سزاکانی هاتوچۆ بەردەوامدەبێت.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەگەرچی وادەی لێخۆشبوونی 20%ی سزاکانی هاتوچۆ کۆتاییهاتووە، بەڵام رەزامەندی سەرەتایی لە ئەنجومەنی وەزیران وەرگیراوە بۆ درێژکردنەوەی وادەکە.

وتیشی، نووسراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران کراوە تاوەکو جارێکی دیکە وادەکە درێژبکرێتەوە، بەڵام تاوەکو دەرکردنی نووسراوەکە، لێخۆشبوونی 20% بەردەوامدەبێت.

لێخۆشبوونی 20%ی سزاکانی هاتوچۆ، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دراوە و لێخۆشبوونەکە سزاکانی سەرپیچی، دواکەوتنی ئەنجامدانی مامەڵە و بەسەرچوونی بەڵگەنامەکانی ساڵانە دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: قاچاخچێتی، سەرانەوەرگرتن و سیخوڕیکردن کرا بە بەرنامە، بەڵام بڕیارە دروستەكەمان دا

سەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، پشوودرێژ و دانبەخۆداگرم بەرامبەر پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و دەشڵێت، بڕیاری گۆڕانکاریی ڕیشەییمدا لە سەرپەرشتیارانی…
Total
0
Share