کشتوکاڵی سلێمانی بۆ ماوەی سێ مانگ ڕاوەماسی قەدەغە دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ڕاوچی و ماسیگرەکانی سنووری پارێزگاکە دەکاتەوە کە لە 5ی ئازارەوە ڕاوکردن قەدەغەیە بەهۆی وەرزی زاوزێی ماسییەکانەوە، قەدەغەكردنەكە زیاتر لە سێ مانگ دەخایەنێت.

شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ڕێکەوتی 5/3/2022 تاوەکو ڕێکەوتی 15/6/2022 ڕاوە ماسی بە (قولاپ، تۆڕ و ڕێگاکانی دیکە) قەدەغەیە.

بەپێی بڕیارەکەی کشتوکاڵی سلێمانی هێنانی ماسی زیندوو و مردووی ناوخۆ و هاوردە بۆ ناو سلێمانی دەبێت بە ڕێگەپێدانبێت و بەسەرپەرشتیی هۆبەی بەرهەمهێنان و گەشەپێدانی سامانی ماسی و بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێنەری سلێمانی بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ فەرمانبەران: مووچەکانتان پارێزراوە

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەرچەندە پێشکەشکردنی بودجەی ساڵی 2026 بە ئەنجومەنی نوێنەران دواکەوتووە، بەڵام مووچەی فەرمانبەران…
Total
0
Share