ئیسرائیل كاتز، وەزیری بەرگری ئیسڕائیل لە نوێترین لێدوانيدا رايگەیاند، ئەگەر ئێران بیر لە دووبارە چالاككردنەوەی سیستمی مووشەكی و ئەتۆمیی وڵاتەكەی بكاتەوە دووبارە بە ئامانجیان دەگرن.
وتیشی، “لە هێرشەكانمان تەواوی ئامانجەكانمان بەدیهاتن و بە ئامانجگرتنی خامنەیش یەكێك بوو لە ئامانجەكانمان، بەڵام كات یاوەریی بوو”.
ئەوەشیخستەڕوو، “وڵاتەكەمان پێویستی بەهیچ رێپێدانێك نییە بۆ ئەوەی ئامانجەكانی بەدی بهێنێت و بەهۆی نەبوونی كات و خۆ حەشاردانی خامنەییەوە نەتواندرا بكرێتە ئامانج”.