هەشت ئەفغانی لە ئێران گیانیان لە دەستدا

لەگەڵ تێکچوونی بارودۆخی ئەمنی وڵاتەکەیان، ئەفغانییەکان تەنها لە خاکی وڵاتەکەی خۆیاندا نامرن، بەڵکو لەماوەی یەک ڕۆژدا هەشت ئەفغانی لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و 13 ئەفغانی دیکە بریندار بوون.

هۆکاری مردنی ئەفغانییەکان وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێک بووە لەسەر ڕێگای شیراز کە بەهۆی زۆری سەرنشینەکانەوە ئۆتۆمبیلەکە کۆنترۆڵی لە دەستداوە.

هۆشەنگ عشایری، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی شارۆچکەی “جهرم” لە نزیک شیراز ڕایگەیاندووە، “بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبیلێکی جۆری پژۆ پارس لەسەر ڕێگای جهرم – شیراز وەرگەڕاوە و هەشت کەسی تێدا مردووە.”

ئەو بەرپرسە ڕایگەیاندووە، “بەداخەوە کە تەواوی سەرنشینانی ئۆتۆمبیلەکە ئەفغانین و بەهۆی زۆری سەرنشینی ئۆتۆمبیلەکەوە دەستبەجێ گیانیان لە دەستداوە.”

هەر دوێنێ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکی دیکەوە 13 ئەفغانی برینداربوون، بەڵام برینی کەسیان قورس نەبووە.

لە ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییەی ئەفغانستاندا، ژمارەیەکی زۆر لە ئەفغانییەکان بەرەو وڵاتانی دراوسێ ڕۆشتن، ئێران یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە ئەفغانییەکان هەم وەک پەناگە هەم وەک بەکارهێنانی بۆ وڵاتی سێهەم کۆچیان بۆ کردووە.

بابەتی پێشتر

بەغداد.. لە ڕێوڕەسمێکی یادی عاشورادا تەقینەوەیەک ڕوویدا و سێ کەس کوژران

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی پاڵپشتی کارمەندێکی هاتوچۆ دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share