(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە بە سێ خاڵ لە “ئیل سادار” گەڕایەوە و چاوەڕێی ئەنجامی دێربیە

بەرشلۆنە بە بردنەوەی لە ئۆساسونا جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ بۆ دوو خاڵ کەمکردەوە

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 26ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر ئۆساسۆنا تۆمارکرد.

ئۆساسونا لە یاریگای “ئیل سادار” میوانداری یانەی بەرشلۆنەی کرد، یاری نێوانیان بە بردنەوەی ئەستێرەکانی ڕۆناڵد کومان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بلاوگرانا لە خولەکەکانی 30 و 83 لەلایەن جۆردی ئەلبا و ئیایکیس مۆریباوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەرشلۆنە بە کۆکردنەوەی (56) خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا جێگیربوو، جیاوازی نێوانیشیان لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندی بۆ دوو خاڵ کەمکردەوە.

بڕیارە سبەیشەو لە یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ یاری دێربی لە نێوان ئەتلەتیکۆ و ڕیاڵ مەدرید ئەنجامبدرێت، ئەنجامی ئەم ڕوبەڕوبوونەوەیەش بەهەموو شێوەیەک سوود بە یانە کەتەلۆنیەکە دەگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس یاری لوتکەی لە لازیۆ بردەوە و گەڕایەوە پلەی سێیەم

بابەتی دواتر

برایتۆن 1-2 لیستەر سیتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share