کریستیانۆ ڕۆڵی چی بووە لە گواستنەوەی بۆ یونایتد؟ برونۆ فێرناندێز وەڵامدەداتەوە..

برونۆ فێرناندێز ڕۆڵی کریستیانۆ لە پەیوەندیکردنی بە مانچستەر یونایتد ئاشکرادەکات

یاریزانی پۆرتوگالی یانەی مانچستەر یونایتد، برونۆ فێرناندێز ڕۆڵی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هاونیشتیمانی دەردەخات لە پەیوەندیکردنی بە یانە ئینگلیزیەکە.

لە زستانی 2020 برونۆ فێرناندێز بەبڕی 55 ملیۆن یورۆ لە سپۆرتینگ لشبۆنەوە پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدەوە کرد، بە درێسی یانە ئینگلیزیەکەوە ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد و یاریدەدەربوو لە گەیاندنی یانەکەی بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

مێژووی برونۆ هاوشێوەی کریستیانۆیە کاتێک لە پۆرتوگالەوە پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکانەوە کرد، ماوەی شەش ساڵی لە سەرکەوتندا تێپەڕاند و گەیشتە ترۆپکی تۆپی پێ.

ئەستێرە ناوازەکەی پۆرتوگال لە چاوپێکەوتنێکدا بە تۆڕی “ئێن بی سی سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، ” بەڵێ، بەر لەوەی پەیوەندی بە یونایتدەوە بکەم لەگەڵ کریستیانۆ قسەمکرد، لەبەرئەوەی شارەزای یونایتد بوو، چەند ئامۆژگارییەکی پێدام بۆ من زۆر گرنگ بوون، بەهەر شێوەیەک بووایە پەیوەندیم بە یونایتدەوە دەکرد، بەڵام پاڵپشتیکردنی کریستیانۆ لەڕووی دەروونییەوە باشتریکردم”.

هەروەها دەڵێت، ” باسمان لەوەکرد ئەم هەنگاوە بۆ من چەند گرنگ دەبێت، چانسی ئەوەم دەبێت کێبڕکێی نازناوەکان بکەم، ئەوەش باشترین ئامۆژگاریبوو کریستیانۆ پێشکەشی کردم، پێیوتم، بڕۆ تاموچێژ لە تۆپی پێ وەربگرە، دڵنیابە هاندەران خۆشیاندەوێیت و تۆش ئەوانت خۆشدەوێت، بەهرەی یاریکردنت دەربخە و باشتر دێتە ڕێگەت”.

لەم وەرزەدا برونۆ 25 یاری بەدرێسی یونایتدەوە ئەنجامداوە و توانیویەتی 15 گۆڵ تۆماربکات و نۆ گۆڵ بۆ هاوڕێکانی بڕەخسێنێت.

بابەتی پێشتر

زانیاری لەبارەی دابەشکردنی نەوت لە پارێزگای سلێمانی ئاشكرابوو

بابەتی دواتر

میلان دوو یاریزانە پشتگوێخراوەکەی دەفرۆشێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share