بەرشلۆنە بەرزکردنەوەی پێنجەم ئەنجامدەدات

چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو، یانەی بەرشلۆنە پێنجەم بەرزکردنەوەی دارایی ئەنجامبدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی “فووتبۆڵ ئیسپانیا”، ئیدارەی خوان لاپۆرتا توانیویەتی بە کەمکردنەوەی 200 ملیۆن یورۆ لە لیستی مووچەی یاریزانان یانەکە بگەڕێنێتەوە دۆخی ئاسایی، بەڵام هێشتا لەتوانایاندا نییە یاریزانە نوێیەکان و چەند یاریزانێکی وەرزی ڕابردوو ناونووس بکەن.

بۆ ئەم مەبەستە، بڕیاردراوە لەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو بەرزکردنەوەی دارایی پێنجەم و ڕێککەوتنێکی بارزگانیی گەورەی دیکە ئەنجامبدەن.

لەدوای ئەو بەرزکردنەوەیە، بارسا دەتوانێت گوندۆگان، مارتیینێز، ڕۆمیو لە لیستی یاریزاناندا ناونووس بکات، هەروەها چەند یاریزانێکی دیکەش بگوازنەوە بۆ ڕیزەکانیان.

بابەتی پێشتر

نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

بابەتی دواتر

شەش شاری عێراقی بەرزترین پلەکانی گەرمای جیهانیان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share