باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانی لە هەولێر

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانی لە عێراق و هەولێر لەکاتی سەردانی پاپا مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد دەڵێت، “داوا لە هاوڵاتییانی ئەمریکی دەکەین نزیک نەبنەوە لەو مەراسیم و قەلەباڵخییەی بەهۆی هاتنی پاپا فرانسیسەوە لە بەغداد و هەولێر دروست دەبێت، چونکە ئەگەری هەیە گروپەکانی دژ بە ئەمریکا مەترسی لەسەرتان دروست بکەن”.

باڵیۆزخانەکە ڕایگەیاندووە، “ئەگەری هەیە لە سەروبەندی هاتنی پاپادا گروپە چەکدارەکان وەک داعش و گروپە چەکدارییەکانی دیکە مەترسی لەسەر ژیانی ئەمریکییەکان دروستبکەن”.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش بەهەمان شێوە هۆشداریدابوو بە ئەمریکییەکان لە عێراق ئەگەری هێرش بۆسەریان هەیە.

بابەتی پێشتر

شارەزایان ئامۆژگاریت دەكەن هێلكە بخۆیت

بابەتی دواتر

ڕانیە.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا 14 كەس بریندار بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share