بانکی نێودەوڵەتی هۆشداری لە قەیرانێکی گەورەی خۆراک دەدات لە وڵاتانی عەرەبی

بانکی نێودەوڵەتی جەختدەکاتەوە لەوەی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک، نەبوونی ئاسایشی خۆراک لە ناوچەکانی وڵاتانی عەرەبی توندتر دەکات، هەرچەندە مەترسییەکە بۆ ئێستا و لەثر نییە بەڵام کاریگەریی درێژخایەنی دەبێت.

لە راپۆرتێکی بانکی نێودەوڵەتیدا بەناوی “کاریگەرییە درێژخایەنەکانی بەرزبوونەوەی نرخ و نائاسایشی خۆراک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا” ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، “نەبوونی ئاسایشی خۆراک بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ناوچەکەدا کە پێشبینیی ئەوە دەکرێت بەردەوام بەرفراوانتر ببێت، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پێویستیی ساڵانە بۆ پەرەپێدانی دارایی بۆ ئەو کەسانەی بەدەست نەبوونی ئاسایشی خۆراکەوە بەشێوەیەکی توند دەناڵێنن بە ملیارەها دۆلار دەبێت”.

باس لەوەدەکات، رەنگە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک زۆرێک لە خەڵکی ناوچەکە بەرەو نەبوونی ئاسایشی خۆراک ببات، ئەمەش کاتێک دەردەکەوێت کە خەڵک ناچار بکرێن کەمتر خۆراک بخۆن، هەندێک ژەمەکان کەمبکەنەوە، یان بەهۆی نەبوونی پارە یان سەرچاوەی ترەوە بە برسێتیدا تێپەڕن.

بانکی نێودەوڵەتی دووپاتی کردەوە کە داڕێژەرانی سیاسەت لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەتوانن بە چەند رێگایەک چارەسەری نەبوونی ئاسایشی خۆراک بکەن، لەوانە بەکارهێنانی رێوشوێنی پاراستنی کۆمەڵایەتی وەک پارە و گواستنەوەی نەختینەیی، لە ڕێگەی سیاسەتی چاودێری منداڵ و مۆڵەتی منداڵبوون و باشترکردنی پەروەردەی خێزان .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق…
زیاتر ببینە

هەردی سەڵاح: وەزارەتێک بە دوو مانگ نەتوانێت لیستێکی مووچە ئامادەبکات دەبێت سزابدرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “وەزارەتێک بە دوو مانگ نەتوانێت لیستێکی مووچە ئامادەبکات دەبێت سزابدرێت”. هەردی سەڵاح، ئەندامی پەرلەمانی…
Total
0
Share