ڤیدیۆ.. “پاپا” بە دڵخۆشییەوە لە ئۆتۆمبێلەكەیەوە سڵاو لە هاوڵاتییانی بەغداد دەكات

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوكراوەتەوە، دەردەكەوێت لە كۆڵانێكی گەڕەكی كەڕادەی بەغداد هاوڵاتییان لە بەردەم ماڵەكانی خۆیانەوە دەستیان وەك هێمای سڵاوكردن بۆ كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی پاپای ڤاتیكان بەرز دەكەنەوە و ئەویش وەڵامیان دەداتەوە.

یەكێك لەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە تیایدا دەردەكەوێت، هاوڵاتییانی كۆڵانێكی كەڕادە تەماشای كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی پاپای ڤاتیكان دەكەن و دەستی سڵاوكردن بەرز دەكەنەوە، لە وەڵامیشدا پاپا فرانسیس جامی ئۆتۆمبێلەكەی دەكاتەوە و بە دەستی سڵاویان لێدەكاتەوە.

وەك لە ڤیدیۆكەدا دەركەوتووە، پاپای ڤاتیكان دڵخۆشە بەو پێشوازییەی لەلایەن هاوڵاتییانە لێیكراوە.

میدیا عێراقییەكان ئاماژەیان بەوەكردووە، ئەو ڤیدیۆیە لەكاتێكدا تۆماركراوە كە پاپای ڤاتیكان بەرەو كڵێسای مار یوس لە كەڕادە ڕۆیشتووە.

ئەمڕۆ ڕۆژی دووەمی پاپای ڤاتیكان بوو لە عێراق و چاوی بە عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق كەوت.

بڕیارە سبەی یەكشەممە 7ی ئازار، پاپای ڤاتیكان لە بەغدادەوە بێتە هەولێری پایتەختی هەرێم.

وردەكاریی خشتەی سەردانەكەی پاپا فرانسیس بۆ هەولێر بخوێنەوە.

 

بابەتی پێشتر

حەسەن ڕۆحانی: یەکپارچەیی و ئارامی عێراق ئەولەویەتی ئێرانە

بابەتی دواتر

سکای نیوز: زمانی کوردی بەرەو جیهانیبوون هەنگاودەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share