عێراق 75 منداڵی تۆمەتبار بە داعش ئازاد دەكات

ژمارەیەك لەو منداڵانەی لەلایەن داعشەوە بۆ بانگەشەی میدیایی گروپەكە بەكارهێنراون

ڕێکخراوی ھیومان ڕایتس وۆچ ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق لەمساڵدا 75 منداڵ کە بە گومانی ئەندامبوون لە داعش دەستبەسەرکرابوون، ئازادکردووە.

ڕێكخراوی بەرگری مافەكانی مرۆڤ (ھیومان رایتس وۆچ) لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەدا، بە بڕیاری دادگای تێھەڵچوونەوەی فیدراڵی لە نەینەوا کە تایبەتە بەوردبینکردنی دۆسیەی ئەو منداڵانەی بە گومانی ئەندامبوون لە داعش دەستبەسەرکراون لە ئەمساڵدا، 75 منداڵ ئازادکراون.

باسی لەوەشکردووە، ئەو 75 منداڵە بەھۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست، بەپێی یاسای لێبوردن ئازادکراون.

ڕاپۆرتەکە ڕەگەزنامەی منداڵەكانی ئاشکرانەکردووە.

بەلقیس والی، توێژەر لە بەشی قەیران و ململانێکان لە ڕێكخراوی ھیومان رایتس وۆچ، سەبارەت بە ئازادکردنەكە ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق ھەنگاوێکی گرنگی ناوە بە ئامانجی پاراستنی مافی منداڵان.

بابەتی پێشتر

پاریس هاوکێشەی دیپای لە بەرشلۆنە ئاڵۆزدەکات

بابەتی دواتر

کالیەری 1-3 ئینتەرمیلان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share