سلێمانی.. بەهۆی شەڕەوە مێردمنداڵێكی 16 ساڵ گیانی لەدەستدا

لە گەڕەكێكی شاری سلێمانی شەڕ لەنێوان دوو مێردمنداڵدا ڕویداوە و بەهۆیەوە یەكێكیان كە تەمەنی 16 ساڵ بووە گیانی لەدەستدا.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “پاش ئەوەی شەڕ لەنێوان دوو مێردمنداڵدا ڕویداوە، یەكێكیان بەردی كێشاوە بە سەری ئەوی دیكەیاندا و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە”.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو مێردمنداڵەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ڕ.ھ) و تەمەنی 16 ساڵە”.

بنكەی پۆلیسی نەوجەوانانی سلێمانی و بنكەی پۆلیسی ئازادی دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە كردووە و دۆسییەكەیان لایە، وەك سەركەوت ئەحمەد ئاماژەی پێكردووە.

بابەتی پێشتر

بێرنڵی 1-1 ئارسیناڵ

بابەتی دواتر

بۆچی پاپا تەسبیحەکەی پێشکەشی سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی کرد؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share