رێبوار تەها: جوتیاران دەتوانن گەنمەكانیان بەو نرخە ساغبكەنەوە كە دەوڵەت دیارییكردووە

پارێزگاری كەركوک رایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵ، جوتیاران دەتوانن بەروبومی گەنمەكانیان بەو نرخە ساغبكەنەوە، كە دەوڵەت دیارییكردووە.

رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، “ماوەی چەند ساڵێكە جوتیارانی كەركوك، بەتایبەت جوتیارانی كورد و توركمان، بەروبومی گەنمیان بەو نرخە لێوەرناگیرێت كە حكومەتی عێراق دیارییكردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆیە ناچاربوون گەنمەكانیان بە نرخێكی كەمتر بە بازرگانان بفرۆشن، بۆیە لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، چووینە بەغدا و لەگەڵ د. عەباس جەبر مالیكی، وەزیری كشتوكاڵ، كۆبووینەوە و داوامان لێكرد لە وەرزی دروێنەی ئەمساڵدا، گەنمی هەموو جوتیارانی كەركوك، بەتایبەت كورد و توركمان لە سایلۆكاندا بەو نرخە وەربگیرێت كە حكومەت دیارییكردووە”.

رێبوار تەها راشیگەیاند، “لە كۆبوونەوەكەدا بەڵێنی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی كەركوكمان لە وەزیری كشتوكاڵ وەرگرت، بەمەش هەزاران جوتیار سوودمەند دەبن و بەروبوومەكانیان بەو نرخەی دەوڵەت دیارییكردووە، ساغدەكەنەوە”.

“بۆ ئەو مەبەستە، سبەی پێنجشەممە لە دیوانی پارێزگای كەركوك كۆبوونەوەی باڵا لەگەڵ لیژنەی باڵای تایبەت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگای كەركوك دەكەین و پلان دادەڕێژین بۆ ئەوەی لە 20ـی ئەم مانگەوە، لە سایلۆكان دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی كەركوك بكرێت”، پارێزگاری کەرکوک وای وت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی ژینگە: لە رێگەی پلانێکەوە هەوڵی کەمکردنەوەی کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەدرێت

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە رایدەگەیەنێت، به‌هاوكاریی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان لە رێگەی پلانێکەوە هەوڵی کەمکردنەوەی کاریگەریی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پارتی: بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان بخەینە پێش بەرژەوەندییە حزبییەكان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێكدا بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی ئەو حزبەدا…
زیاتر ببینە

چاکسازیی گەورانی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی سزادراوێک دەدات

چاکسازیی گەورانی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەو سزادراوەی گیانیلەدەستدا نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە و باشترین خزمەتگوزاریی تەندروستیی پێشکەشکراوە. لە…
Total
0
Share