وردەكاری خشتەی سەردانەكەی پاپا فرانسیس بۆ هەولێر

پاپا و پێكهاتە جیاوازەكانی عێراق لە شاری ئور-ی مێژوویی

سەردانەكەی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق بەردەوامە و بڕیارە سبەی بگاتە هەولێر و موسڵ، یەكەم دیداریشی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەبێت.

لەچوارچێوەی سەردانە چەند ڕۆژییەكەیدا بۆ عێراق بڕیارە سبەی یەكشەممە 7ی ئازار پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیكان بگاتە هەولێر و لە فڕۆكەخانە لەلایەن نیچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و كەسایەتییە ئاینی و مەدەنییەكانەوە پێشوازی بكرێت.

دواتر پاپا دەچێتە موسڵ و چەند سەردان و ڕێوشوێنێكی ئاینی ئەنجامدەدات، بەر لە دووبارە گەڕانەوەی بۆ هەولێر و گردبوونەوەی نوێژی قوداس لە یاریگای فەڕەنسۆ هەریری.

خشتەی سەردانەکەی سبەی پاپا:

07:15 – جێهێشتنی بەغداد بە ڕێگەی فرۆکەوە بۆ هەولێر.
08:20 – گەیشتنی فرۆکەی پاپا بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
08:20 – پێشوازیکردن لەلایەن سەرۆکی هەرێم و کەسایەتییە ئاینیی و مەدەنییەکان.
08:30 – دیداری سەرۆکی هەرێم لە هۆڵی تایبەتی فرۆکەخانە.
09:00 – جێهێشتنی هەولێر بە ڕێگەی هێلیکۆپتەرەوە بۆ موسڵ
09:35 – گەیشتنی پاپا بە موسڵ و نیشتنەوەی لە شوێنی مەبەست.
10:00 – نوێژی نەشوە لە حوش ئەلبیعە (گۆڕەپانی کەنیسە) بۆ بەرکەوتووانی شەڕ لە موسڵ.
10:55 – جێهێشتنی موسڵ بە هێلیکۆپتەر بەرەو قەرەقۆش.
11:10 – گەیشتنی بۆ شوێنی مەبەست لە قەرەقۆش.
11:30 – سەردانی پاپا بۆ کۆمەڵگەی قەرەقۆش لە کەنیسەی (حەبل بلا دنس) لە قەرەقۆش، قتاری باوکی پیرۆز ئەنجیلۆس.
12:15 – گەڕانەوەی پاپا بۆ هەولێر.
16:00 – گردبوونەوەی نوێژی قوداس لە یاریگای فەڕەنسۆ هەریری لە هەولێر.
18:00 جێهێشتنی هەولێر بەرەو بەغداد.
19:15 گەشتنی پاپا بە فرۆکەخانەی نێودەوڵیتی بەغداد.

بڕیاریشە پاش گەڕانەوەی بۆ بەغداد، بۆ ڕۆژی دواتر لە فڕۆكەخانەی بەغداد مەراسیمی ماڵئاوایی بۆ پاپا ڕێكبخرێت، بەر لە جێهێشتنی فڕۆكەخانە و گەڕانەوە بۆ ڕۆما.

دوێنێ هەینی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان بەسەردانێک گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق و لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا و لە یەکەم وێستگەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران کۆبووەوە و لە کۆشکی سەلامی سەرۆکایەتیی کۆماریش وتارێکی پێشکەشکرد، بڕیاریشە سبەینێ یەکشەممە 7ی ئازار سەردانی هەولێر بکات.

بەیانی ئەمڕۆش پاپا گەیشتە نەجەف و دیدارێكی لەگەڵ عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكان لە عێراق ئەنجامدا، نیوەڕۆش گەیشتە شاری ئوری مێژوویی و بەشداری لە دیداری ئاینەكاندا كرد، بەر لە ئەنجامدانی نوێژ.

بابەتی پێشتر

پەنتاگۆن لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵاممان بۆ هێرشەکانی سەر عەین ئەسەد دەبێت

بابەتی دواتر

کلۆپ: کۆچی بە کۆمەڵ لە لیڤەرپوڵ ڕوونادات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share