پەنتاگۆن لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵاممان بۆ هێرشەکانی سەر عەین ئەسەد دەبێت

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە 6ی ئازار ڕایگەیاند کە وەڵامیان لە کات و شوێنی گونجاودا بۆ هێرشەکانی سەر عەین ئەسەد دەبێت و نوی هیچ لایەنێکیش ناهێنن کە لە پشت هێرشەکانەوە بێت تاوەکو لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبێت.

جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، “ئەمریکا گرنگی بە ناکۆکییەکان لەگەڵ ئێران دەدات و هێزەکانمان لە عێراق دەپارێزین”.

ڕاشیگەیاند، “دەسەڵاتدارانی عێراق تاوەکو ئێستا بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە هێرشەکانی سەر عەین ئەسەد و ئەمریکا ناوی هیچ لایەنێک نابات کە لەپشت هێرشەکانەوە بێت تاوەکو لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن”.

پێشتر لە هەفتەی ڕابردوودا 10 موشەک ئاڕاستەی بنکەی عەین ئەسەد کرا کە هێزە ئەمریکییەکانی لێدەمێنێتەوە، ئەوەش دووەم هێرشە لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا ئاڕاستەی بنکەی هێزەکانی ئەمریکا کرابێت کە پێشتر ئاراستەی بنکەی هەولێریان کرا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

لە ساڵی ڕابردووشدا ئێران هێرشێکی موشەکی بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد ئەنجامدا کە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوەڵەتیی دژی داعشی تێدایە بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا و ژمارەیەک موشەکی بالیستییان ئاراستەی ئەو بنکەیە کرد کە بە گەورەترین هێرش بۆسەر ئەو بنکەیە دانرا.

ئەو هێرشەی ساڵی ڕابردووی ئێران دوای کوشتنی هەریەکە لە قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس هات لەلایەن ئەمریکاوە لە بەرواری 3ی کانونی دووەمی 2020.

بابەتی پێشتر

لە زیادكردنێكی ئاشكرادا پارەیەكی خەیاڵی بە بوتڵێك ویسكی دەدرێت

بابەتی دواتر

وردەكاری خشتەی سەردانەكەی پاپا فرانسیس بۆ هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share