دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران دەیەوێت رێککەوتن بکەین و ئەمریکا پێی باشە، بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەربکرێن.
دۆناڵد ترەمپ بە کەناڵی فۆکس نیوز-ی ئەمریکیی راگەیاند، ئێمە لە دانوستانداین لەگەڵ ئێران و ئەوان دەیانەوێت بگەنە رێککەوتن.
وتیشی، ئێران کار لەسەر پەرەپێدانی مووشەکێک دەکات کە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگاتە ئەمریکا.
دوێنێ سێشەممەش، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئامادەیی تارانی بۆ گرتنەبەری هەر هەنگاوێکی پێویست بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ واشنتن، پشتڕاستکردەوە.