ڤیدیۆ.. بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7,2نیوزلەندای هەژاند

شەوی ڕابردوو (بە کاتی هەرێمی کوردستان) بومەلەرزیەک بە گوڕی 7,2 پلەی ڕێختەر نیوزلەندای هەژاند و هۆشداریش لەبارەی تسۆنامییەوە درا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز چەند ناوچەیەک لە خەڵکی خاڵی کراون تا لە ئەگەری دروستبوونی تسۆنامی ژیانیان پارێزراوبێت.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی چاودێریکردنی بومەلەرزە لە نیوزلەندا لە ئەگەری دوبارەبوونەوەی بومەلەرزەی هاوشێوە ئەوا دەکرێت تسونامی دروست ببێت و 30 سانتیمەتر تا یەک مەتر شەپۆلی ئاو بەرزببێتەوە.

ناوەندی چاودێریکردنی بومەلەرزە لە نیوزلەندا ئاشکرایکردووە بومەلەرزەکە لە قوڵای 94 کیلۆمەتر قوڵی ڕویداوە و بەهۆیەوە شەپۆلی ئاو دوو ناوچەی نیشتەجێبوون و گەشتیاری گرتووەتەوە.

نزیکترین شار لە بومەلەرزەکەی نیوزلەنداوە شاری گیزبۆرن بوو کە 35 هەزار کەسی تێدایە و بەپێی زانیارییەکان نیوەی زیاتری دانیشتوانی وڵاتەکە هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە.

بابەتی پێشتر

چۆن گیانی پاپا لە عێراق دەپارێزرێت؟

بابەتی دواتر

پیاوێکی کورد بە لەچک ژنەکەی خۆی خنکاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان دەگاتە ئۆكرانیا

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی ئۆكرانیا بكات و لەگەڵ هاوتا ئۆكرانییەكەیدا كۆببێتەوە. میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە بڕیارە…
Total
0
Share