(ڤیدیۆ) بلباو، لیڤانتی تێپەڕاند و لە فاینەڵی کۆپا ڕوبەروی بەرشلۆنە دەبێتەوە

ئەتلەتیک بلباو بە بردنەوەی لە لیڤانتی، گەیشتە فاینەڵی جامی شای ئیسپانیا

ئەمشەو، پێنجشەممە یانەی ئەتلەتیک بلباو یاری گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیای بەرانبەر لیڤانتی ئەنجامدا و بردنەوەیەکی زەحمەتی تۆمارکرد.

لیڤانتی لە یاریگای سیوتات دی ڤالێنسیا میوانداری ئەتلەتیک بلباوی کرد و 90 خولەکی یاسایی یارییەکە بە ئەنجامی (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی لیڤانتی لە خولەکی 17 لەلایەن ڕۆجەر مارتی، گۆڵەکەی بلباو لە خولەکی 30 لەلایەن ڕائول گارسیا تۆمارکران.

بەوپێیەی یاریی چون بە هەمان ئەنجام کۆتاییهاتبوو، بە ناچارییەوە پەنا بۆ کاتی زیادکراوبرا.

لە کاتە زیادکراوەکاندا ئالێکس بێرینگوێر لە خولەکی 112 گۆڵیدووەم و یەکلاکەرەوەی تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی (2-1) لەبەرژەوەندی بلباو کۆتاییهات،

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بلباو ململانێی قۆناغی نیوەی کۆتایی (3-2) یەکلاییکردەوە و بلیتی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیای بۆ وەرزی 2020/2021 بڕی، لە یاری کۆتاییشدا ڕوبەڕوی یانەی بەرشلۆنە دەبنەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی یاری لوتکەی لە لیڤەرپوڵ بردەوە و گەڕایەوە "تۆپ فۆڕ"

بابەتی دواتر

چۆن گیانی پاپا لە عێراق دەپارێزرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ 90 خوله‌کی داهاتوودا مێسی ده‌توانێت ئه‌فسانه‌ی به‌رازیل تێپه‌ڕێنێت

ئه‌فسانه‌ی زیندووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین، لیۆ مێسی له‌ شکاندنی ڕیکۆردی پیلێ-ی ئه‌فسانه‌ی به‌رازیل نزیکبووه‌ته‌وه‌. تۆڕی (TYC) ئه‌رجه‌نتینی ئاشکرایکردووه‌، له‌…
Total
0
Share