کریستیانۆ و ڕیاڵ مەدرید تەنها یەک چارەسەرەیان لەبەردەمدایە

یانەی ڕیاڵ مەدرید و کریستیانۆ، بۆ واژووکردنی بۆندی نێوانیان پێویستە فێڵ لە فەرمانگەی باجی ئیسپانیا بکەن

لێدوانەکانی زینەدین زێدان لەبارەی گەڕانەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید گومانی دروستکردووە، سەرچاوە ئیسپانیەکان ڕێگەچارەیەک دەخەنە بەردەم یانە مەدریدیەکە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کە لە ئیتاڵیا کریستیانۆ فشاری دارایی قورسی لەسەرنییە، بەڵام لە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا دووچاری چەندین ئاستەنگی دەبێتەوە.

دۆنی پۆرتوگال لە ئیتاڵیا ساڵانە بڕی 40 ملیۆن یورۆ داهاتی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی بەدەستدەهێنێت، ساڵانە بڕی 225 هەزار یورۆ باج دەدات، بەڵام سیستمی دارایی ئیسپانیا ئاڵۆزە لەو وڵاتە ناچاردەبێت 100 هێندەی ئەو بڕە باجبدات.

دوای ساڵی 2016 یاسای بێکهام لە ئیسپانیا بەکارخرا، بەپێی ئەم یاسایە باجی زیاتر دەخرێتە سەر مافەکانی پەخشی وێنە و موچەی یاریزانان، واتا کریستیانۆ لە پای چنینەوەی 40 ملیۆن ناچاردەبێت لە ئیسپانیا ساڵانە 20 ملیۆن یورۆ بە فەرمانگەی باج بدات.

مارکا دووپاتیدەکاتەوە، ئەو باجەی دیاریدەکرێت تەنها کریستیانۆ ناگرێتەوە، بەڵکو بەرۆکی یانەی شاهانەش دەگرێت، چونکە وەک بیانییەک مامەڵە لەگەڵ یاریزانە پۆرتوگالیەکە دەکرێت و تاکە چارەسەر لەبەردەمی دوو جەمسەرەکەدا ئەوەیە بۆ ماوەی وەرزێک و بەشێوەی کاتیی گرێبەست واژووبکەن.

لەم حاڵەتەدا کریستیانۆ و ڕیاڵ لە باجی خەیاڵی ڕزگاریان دەبێت و تەنها لە سەدا (30) بڕی 40 ملیۆنەکە پێشکەشدەکەن، بەڵام لە هاوینی 2022 یاریزانەکە دەبێتەوە بە بیانییەک و ناچارە ماڵئاواییبکات تاوەکو باج لەسەری زیادی نەکردووە.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

ڕاپۆرتێکی پزیشکی ڕیاڵ مەدرید ناچاردەکات لە هالاند دووربکەوێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share