(ڤیدیۆ) چێڵسی یاری لوتکەی لە لیڤەرپوڵ بردەوە و گەڕایەوە “تۆپ فۆڕ”

بە گۆلێکی ماونت، چێڵسی گەڕایەوە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ

ئەمشەو، پێنجشەممە یانەی چێڵسی یاری هەفتەی 29ی پریمەرلیگی بەرانبەر لیڤەرپوڵ ئەنجامدا و بردنەوەیەکی گرنگیان تۆمارکرد.

لیڤەرپوڵی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو میوانداری چێڵسی توخێلی کرد و یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لەبەرژەوەندی شین پۆشەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکەی چێڵسی لە خولەکی 42ی تایمی یەکەم بە پێیەکانی مایسۆن ماونت تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی چێڵسی لە کۆی 27 ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم وەرزە (2020/2021) ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 47 و لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگەوە بۆ چوارەم سەرکەوت، لە بەرانبەردا لیڤەرپوڵ ژمارەی خاڵەکانی لە 43دا وەستایەوە و لە پلەی حەوتەمدا جێگیربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیتاڵیا بە سێ گۆڵ سێ خاڵی لە سویسرا داماڵی و پەیامێکی ئاڕاستەی گەورەکانی دیکە کرد

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020، ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا و سویسرا ئەنجامدرا،…
Total
0
Share