نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا: پەیامی دۆناڵد ترەمپم گەیاند بە ئەحـ.ـمەد شـ.ـەرع

تۆم باراک بە نوێنەرایەتیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ئەحـ.ـمەد شـ.ـەرع، سەرۆکی سوریا کۆبووەوە. بەگوێرەی نێردەی تایبەتی سوریا، لە کۆبوونەوەکەدا پەیامی دۆناڵد ترەمپ گەیەندراوە بە سەرۆکی سوریا کە ئەویش ”دەستبەجێ” راوەستاندنی شەڕ و گەڕانەوەیە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.

تۆم باراک لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، “سەرۆک ترەمپ ئەم قۆناغە بە دەرفەتێکی گەورە دەبینێت بۆ بونیاتنانی سوریایەکی یەکگرتوو کە هەموو پێکهاتەکانی بە رێز و کەرامەتەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.”

لەبارەی ئاڵۆزییەکانی حەلەب و هێرشی گرووپە چـ.ـەکدارییەکانی سەر بە دیمەشق بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکان، نێردەی تایبەتی ئەمریکا پەیامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای گەیاندە ئەحمەد شەرع و رایگەیاند، “پێویستە هەموو لایەنەکان دان بەخۆیاندا بگرن و دەستبەجێ شـ.ـەڕ رابگرن، هاوکات داواشی کرد بەگوێرەی رێککەوتنەکانی 10ی ئازار و 1ی نیسانی 2025، لایەنەکان بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بارەگای خـ.ـاتەمولئەنبیا: کەشتییەکان دەبێت پێش تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز مۆڵەت لە هێزی دەریایی سوپای ئێـ.ـران وەربگرن

بارەگای خـ.ـاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند، کەشتییەکان دەبێت پێش تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز مۆڵەت لە هێزی دەریایی سوپای ئێـ.ـران وەربگرن. بارەگای…
Total
0
Share