وەزارەتی کارەبا: سوپاسی ئارامگریتان دەکەین

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، سوپاسی هاوڵاتییان دەکەین لە بەرامبەر ئارامگریان، هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە، لەگەڵ روودانی هەر گرفت و کێشەیەک لە تۆڕەکانی کارەبا بە زووترین کات کێشەکە چارەسەردەکەین.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، پاش ئەو شەپۆلی رەشەبا، باران و بەفرەی شەوی رابردوو ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بووە هۆی زیانگەیاندن بە تۆڕەکانی پاڵەپەستۆی بەرزیی کارەبا لەنێوان وێستگەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە دۆخەکە بە تەواوەتی ئاساییبووەتەوە و تیمەکانی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان بارودۆخەکەیان کۆنتڕۆڵکرد و پاش چەند کاتژمێرێک بەشێکی زۆری کارەبای پارێزگاکان گەڕایەوە، لە ئێستاشدا دۆخەکە بە تەواوەتی ئاساییبووەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، سوپاسی هاوڵاتییان دەکەین لە بەرامبەر ئارامگریان، هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە، لەگەڵ روودانی هەر گرفت و کێشەیەک لە تۆڕەکانی کارەبا، تیمەکانمان لە ئامادەباشیدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share